تەندروستی غەزە: لە 24 کاتژمێری ڕابردو 14 کەس لە برسا گیانیان لەدەستداوە

KNN : Kurdish News Network
04:35 - 28/07/2025
جیهان
+
-

تەندروستی غەزە بڵاویکردۆتەوە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردو 14 کەس بە هۆی برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە کە بە شێکیان منداڵان بون.

 

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان لە غەززە تا ئێستا 147 کەس لە برسا گیانیان لەدەستداوە کە 88 کەسیان منداڵ بون.

 

پێشتریش فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە، هۆشداریدا لەوەی 40 هەزار کۆرپە لە برسا چاوەڕێی مردن دەکەن، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە هۆشداریدا لە کارەساتێکی مرۆیی کە لە غەززە ڕودەدات، دەڵێت: ماوەی 150 ڕۆژە ڕێگەنەدراوە هیچ شیرێک ڕەوانە غەززە بکرێت، ئەمەش منداڵانی کۆرپەی دوچاری برسێتی و بەدخۆراکی کردوتەوە.

 
لە بەیانامەکەی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە ئەوەش هاتوە، زیاتر لە 40 هەزار منداڵی کۆرپە کە تەمەنیان لە خوار یەک ساڵەوەیە برسین و توشی بەدخۆراکی بون لە برسا چاوەڕێی مردن دەکەن.

81 جار خوێندراوەتەوە