حکومەتی غەززە، هۆشداریدەدات
لەوەی 40 هەزار کۆرپە لە برسا چاوەڕێی مردن دەکەن
هەواڵ:
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی
حکومەت لە غەززە هۆشداریدا لە کارەساتێکی مرۆیی کە لە غەززە ڕودەدات، دەڵێت: ماوەی
150 ڕۆژە ڕێگەنەدراوە هیچ شیرێک ڕەوانە غەززە بکرێت ئەمەش منداڵانی کۆرپەی دوچاری
برسێتی و بەدخۆراکی کردوتەوە.
لە بەیانامەکەی
حکومەتی غەززە ئەوەش هاتوە، زیاتر لە 40 هەزار منداڵی کۆرپە کە تەمەنیان لە خوار
یەک ساڵەوەیە برسین و توشی بەدخۆراکی بون لە برسا چاوەڕێی مردن دەکەن، ئاماژەی
بەوەشکرد کە دایکان توانای شیردانیان بە منداڵەکانیان نەماوە و پێویستە بە زوترین
کات دەروازەکان بە ڕو هاوکارییەکاندا بکرێتەوە ڕێگە بە ڕەوانە کردنی شیری منداڵ
بدرێت.
حکومەتی غەززە، ڕێگرییەکانی
ئیسرائیل لەبەردەم ڕەوانەکردنی هاوکارییەکان بە '' کۆمەڵکوژت بێدەنگ'' وەسف کرد و
داواشی لە لایەن پەیوەندیدارەکان و نێودەوڵەتییەکان کرد کە هەڵوێستیان هەبێت.
155 جار خوێندراوەتەوە