بەیاننامەی هاوبەشی سوریا، فەرەنسا و ئەمەریکا سەبارەت بە سوەیدا و رێککەوتنی دیمەشق وهەسەدە

KNN : Kurdish News Network
03:56 - 25/07/2025
جیهان
+
-


لە بەیاننامەەیەکی هاوبەشی نێوان سوریا، فەرەنسا و ئەمەریکادا، ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی "بە زوترین کات خولێکی گفتوگۆ لە نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پاریس ئەنجامبدرێت بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازار بە تەواوی، هەروەها دڵنیابون لەوەی کە وڵاتانی دراوسێ بۆ سوریا نابنە کێشە و بە پێچەوانەشەوە، سوریا نەبێتە مەترسی بۆ دراوسێکانی.


هەواڵ:KNNC


 ئەمڕۆ هەینی لە پاریس هەریەکە لە وقەزیری دەەرویە سوریاو هاوتا فەڕەنسییەکەی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و تۆماس باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبونەوە و بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.



لە بایاننامەکەدا، جەخت لە کۆبونەوەی هەسەدە و دیمەشق لە پاریس کرایەوە  و هەروەها ڕێککەوتن لەسەر پێویستی هاوکاری نزیک بۆ بەرزکردنەوەی سەقامگیری و پاڵپشتیکردنی گواستنەوەی سیاسی لە سوریا، هەروەها دڵنیابون لەوەی وڵاتانی دراوسێ هیچ مەترسییەک بۆ سەر سەقامگیری سوریا دروستنەکەنو  لە بەرامبەردا سوریا پابەندبونی خۆی دوپاتکردەوە کە مەترسی لەسەر ئاسایشی دراوسێکانی دروست نەکات.

لە بەیاننامەکەدا هاتوە، کۆبونەوەکە "لە ساتێکی گرنگدا بۆ کۆماری عەرەبی سوریا" و لە کەش و هەوایەکدا بە "دیالۆگ و خواستێکی گەورە بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندن" بەڕێوەچوە.

 لایەنەکان لەسەر "پێویستی خێرای بەشداریکردن لە هەوڵە جەوهەریەکان بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی پرۆسەی گواستنەوە لە سوریا، دەستەبەرکردنی یەکێتی و سەقامگیری و سەروەری وڵات بەسەر هەمو خاکەکەیدا" کۆک بون.

هەروەها هەر سێ وڵات بەڵێنیان دا کە "هاوبەشی هاوکار بن بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر بە هەمو شێوەکانییەوە و پاڵپشتی لە تواناکانی دەوڵەتی سوریا و دامودەزگاکانی بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان بکەن".

لە بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر "پشتیوانیکردن لە حکومەتی سوریا کراوەتەوە لە پرۆسەی گواستنەوەی سیاسیدا، کە ئامانجی بەدیهێنانی ئاشتەوایی نیشتمانی و بەرزکردنەوەی یەکگرتویی کۆمەڵایەتییە، بەتایبەتی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و پارێزگاری سوەیدا".

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە کە ڕێککەوتون  "بە زوترین کات خولێکی ڕاوێژکاری نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پاریس ئەنجامبدرێت بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازار بە تەواوی".

151 جار خوێندراوەتەوە