ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەی هایپەرمارکێتی لە پارێزگای واست بەرزبویەوە بۆ 55 کەس

KNN : Kurdish News Network
09:53 - 17/07/2025
عێراق
+
-



سەرچاوە ناوخۆییەکانی پارێزگای واست،  ئاشکرایان کردوە هێشتا گەڕان بەدوای کەسانی ونبوو لەناو باڵەخانەیەکی هایپەرمارکێت لە ناوەندی شاری کوت بەردەوامە، ئەمەش دوای ئەو ئاگرکەوتنەوە دڵتەزێنەی کە بوە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان کەس.

هەواڵ:KNNC

 

بەردەوام ژمارەی قوربانییەکانی سوتانی هایپەرمارکێتی لە پارێزگای واست، لە بەرزبونەوەدایە و لە نوێترین ئاماریشدا ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەشتوەتە 61 کەس، هێشتا گەڕان بەردەوامە بۆ ئەو کەسانەی بێسەروشوێنن.



میدیاکانی عێراق بڵاویانکردوەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکە کە درەنگانی شەوی رابردو لە باڵەخانەیەکی هایپەرمارکێت لە سەنتەری شاری کوت کەوتەوە، تا ئێستا بۆ زیاتر لە 61 گیان لەدەستدان، لەنێویاندا ژن و منداڵ هەیە.
لە زاری بەرگری شارستانی شارەکەشەوە، خستویانەتەرو، هێشتا گەڕان لە نهۆمەکانی بیناکەدا بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی کەسانی ونبون کە ئەگەری زۆرە لەناو شوێنەکەدا بن

ئاماژەیا بەوەشکردوە، زۆرێک لە تەرمەکان بەتەواوەتی سوتاون ، ئەمەش وایکردوە دەستنیشانکردنیان مەحاڵ بێت، پێویستیان بە گواستنەوەیە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری  بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی  تاوەکو  ناسنامەی قوربانییەکان دیاری بکرێت.

ئەمە لە کاتێكدایە، دوای زیاتر لە 12 کاتژمێر هێشتا  وەزارەتی بەرگری شارستانی و تەندروستی بەردەوامن لە کارەکانیان و لە هەوڵدان بۆ تەواوکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن و پارێزگای واستیش بەهۆی ڕوداوەکەوە ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند.

163 جار خوێندراوەتەوە