لەسەر لێبرینی لە 1٪ی موجي لە موجيخۆرانی هەریـی کوردستان، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێێدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەو لێبڕینە پەیوەندی بە پڕۆژەی هەژماری منەوە نییە و ئەو لێبڕینە تەنها بۆ یەک جارە و لەسەر مووچەی مانگی ئایار لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە جێبەجێ کراوە
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دارایی هەرێم رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەتەوە و تێیدا هاتوە؛ لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من، چەند پرسیارێک لای فەرمانبەران دروست بوە و لەکاتی وەرگرتنی موچەکانیان بڕەپارەیەکیان بەراورد بەمانگەکانی پێشو لێبڕاوە.
لە ڕونکردەوەکەدا ئەوەشهاتوە؛ ئەو لێبڕینە تەنها بۆ یەک جارە و لەسەر موچەی مانگی ئایار لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە جێبەجێ کراوە
دەقی رونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم؛
لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من، چەند پرسیارێک لای فەرمانبەران دروست بووە و لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان بڕەپارەیەکیان بەراورد بەمانگەکانی پێشوو لێبڕاوە.
١- سەبارەت بەو لێبڕینە کە بڕەکەی تەنها لە ( ١٪ )ی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانە و لەسەر داواکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەمەبەستی تۆمارکردن و دروست کردنی ژمارەی وەزیفی لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بڕدراوە.
٢- ئەو لێبڕینی ( ١ ٪ )ە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق بووە، تەنها فەرمانبەرانی هەمیشەیی و ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە دەگرێتەوە کە مووچەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە خەرج دەکرێت، بەهیچ جۆرێک خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی ناگرێتەوە.
٣- ئەو لێبڕینە تەنها بۆ یەک جارە و لەسەر مووچەی مانگی ئایار لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە جێبەجێ کراوە.
سەرجەم فەرمانبەران دڵنیا دەکەینەوە ئەو بابەتە هیچ پەیوەندی بە پڕۆژەی هەژماری منەوە نییە.
هاوپێچ ؛ بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ژمارە ( ٢٤٩٧٢ ) لە( ٢٠٢٤/١٢/١٨ ) تایبەت بەتۆماری بایۆمەتری.
نووسراوی ژمارە ( ٥١١٨٧ ) لە ( ٢٠٢٤/١٢/١١ ) ی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغداد تایبەت بەناردنی ژمارەی وەزیفی و ناونیشانی بایۆمەتری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٥ ی تەمووزی ٢٠٢٥
371 جار خوێندراوەتەوە