میدیاکانی فەلەستینی بڵاویانکردوەتەوە، لە 24 کاتژمێری ڕابردودام
بەهۆی ێرشەکانی ئیسرائیلەوە 60 کەس کوژراون، کە 35یان لە کاتی وەرگرتنی هاوکارییە
مرۆییەکاندا بوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ شەممە، میدیاکانی
فەلەستین ئاماری کوژاروانی 24 کاتژمێری رابردویان بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکەش، 60 فەڵەستینی بە
گولـلەی سوپای ئیسرائیلی کوژراون کە 35 کەسیان لە کاتی وەستانبوە بۆ وەرگرتنی هاوکارییە
مرۆییەکان و راستەوخۆ تەقەیان لێکراوە.
لایئ خۆیانەوە سەرچاوە پزیشکییەکان، پشتڕاستیان کردوەتەوە، کە 35 هاوڵاتی مەدەنی لەکاتی چاوەڕوانی بۆ وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان لە ڕۆژئاوای ڕەفەح بە
گولـلەی راستەوخۆی سوپای ئیسرائیل کوژراون.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستینیش ئاماری وکژراوانی 48
کاتژمێری بڵاوکردوەتەوە کە 98 کەس کوژراون و 511 برینداریش گەیەندراونەتە
نەخۆشخانەکان.
ئەمە لە کاتێكدایە لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023وە ژمارەی
کوژراوانی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ 58 هەزار و 765 شەهید و 140 هەزار و 485 بریندار
بەرزبوەتەوە.
114 جار خوێندراوەتەوە