ڤێتنام؛ بەلەمێکی گەشتیاری وەرگەڕاو 38 کەس گیانیان لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
09:28 - 20/07/2025
جیهان
+
-


خراپی کەشوهەوا لە ڤێتنام، گەشتی  بەلەمێکی گەشتیاری لە خۆشییەوە گۆڕی بۆ شین و بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیانەوە لانیکەم 38کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەشیان بێسەروشوێنن.

هەواڵ:KNNC


لەروداوێکی نەخوازراودا، لە شاری ها لۆنگ کە شوێنێکی گەشتیاری بەناوبانگە لە باکوری وڵاتی تایوانE، بەلەمێکی گەشتیاری بەهۆی خراپی کەشوهەواوە وەردەگەڕێت و نزیکەی 40 کەس گیان لەدەست دەدەن، تا ئێستا ژمارەیەکی دیکەش بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.



بەپێی زانیارییەکان زۆربەی سەرنشینانی بەلەمەکە خێزانێکی گەورەی ڤێتنامیی بون کە لە هانۆی پایتەختەوە گەشتیان کردوە بۆ شاری ها لۆنگ،  تەمەنی سەرنشینەکان لە نێوان سێ  بۆ 53ساڵدایە و زیاتر لە 20 یشیان منداڵ بون.


تیمەکانی ڕزگارکردنیش ئاماژەیان بەوەداوە  بارانی بەخوڕ ڕێگر بوە لە گەڕان بەدوای ڕزگاربواندا و  تا ئێستا توانیویانە 34 تەرم و دەربهێننەوە لەگەڵ 11 کەسی دیکە بەزیندویی، ژمارەیەکی دیکەش لە ئاوەکەدا ماون و سۆراخیان دیار نییە.




هێزەکانی پاسەوانی سنووری ڤێتنام و هێزی دەریایی ڤێتنام ڕایانگەیاندوە، بەلەمەکە 53 کەسی هەڵگرتوە، دوای ئەوەی ڕوبەڕوی زریانێکی کتوپڕ بوەتەوە، بەلەمەکە وەرگەڕاوە و کارەساتەکەی لێکەوتوەتەوە.

112 جار خوێندراوەتەوە