وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: ئەستەم و مەترسیدارە لە سوریاکەی ئەحمەد شەرعدا کورد یاخود دروز بیت

KNN : Kurdish News Network
04:27 - 19/07/2025
جیهان
+
-


وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، ئەحمەد شەرع پشتیوانیی جیهادیە دەستدرێژیکارەکان دەکات،  بەدەوەییەکانی وەکوو کەسانی خاوەن شەرەف و بەها وێناکرد و دژی دروزەکان قسەی کرد، ئەستەم و  مەترسیدارە لە سوریاکەی شەرعدا کورد یان دروز بیت.

هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ شەممە، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، جەدعون ساعر،  لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس  وەک وەڵامێک بۆ ئەحمەد شەرع نوسیوتیەت؛ وتارەکەی شەرع پشتیوانی بو لە جیهادییەکان، ئەو دژی دروزەکان قسەی کرد کە قوربانین.



ئاماژەی بەوەشکردوە، لێدوانەکانی  شەرع  دەرخەری ئەو ڕاستییەن، کە لە سوریاکەی ئەودا مەترسیدارە کورد یاخود دروزبیت، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردووشدا ئەمە سەلمێنراوە.



وەزیرەکەی ئیسرائیل جەختیشی لەوە کردوەتەوە ئەرکی پاراستنی کەمینەکانی سوریا، لەسەر شانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.



ئەم وتانەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە دوای ئەوە دێت هەر ئەمڕۆ شەممە،تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە و هەروەها نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە بۆ کاروباری سوریا ڕایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ و ئەحمەد شەرع، لەسەر ئاگربەستێک ڕێککەوتون کە جێی ڕەزامەندی تورکیا و ئوردن و دراوسێکانی دیکەیە.

533 جار خوێندراوەتەوە