شاندی باڵای گۆڕان و عەمار حەکیم کۆبوونەوە

KNN : Kurdish News Network
01:35 - 18/06/2026
کوردستان
+
-

شاندی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان لە درێژەی سەردانە دیپلۆماسییەکانی بۆ بەغدا لەگەڵ عەمار حەکیم سەرۆکی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی (رەوتی حیکمە) کۆبووەوە.

 

ئەمڕۆ شاندی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی دانا ئەحمەد مەجید لە پێنجەم رۆژی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ عەمار حەکیم کۆبووەوە.

 

لە میانی کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای ڕەوتی حیکمە بەڕێوەچوو، هەردوولا تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکەیان کرد.

 

هاوکات گفتوگۆی جدی لەسەر ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی بەغدا کرا، و جەخت لەسەر چارەسەرکردنی پرسەکان لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەییی عێراقدا کرایەوە.

63 جار خوێندراوەتەوە