شاندی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی وەزیری دەرەوەی عێراقی کرد و چەند
پرسێکی تایبەت بە پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و هەروەها پرسەکانی ناوچەکەیان
تاوتوێ کرد.
وەفدی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی دانا ئەحمەد مەجید لە درێژەی
دیدارەکانی لە بەغدا سەردانی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقی کرد.
لە دیدارەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، تەواوکردنی کابینەی
نوێی عێراق، دۆخی ئەمنی و ئابووری وڵاتەکە و کرانەوەی عێراق بە رووی وڵاتانی
دراوسێ و جیهان تاوتوێ کران.
هەرلەو چوارچێوەدا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، لێکتێگەیشتنی ئەمریکا و ئێران
و رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی بەرەوڕووی
عێراق و ناوچەکە دەبنەوە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
70 جار خوێندراوەتەوە