پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگهیێنراوێكیان سهبارهت به كۆبوونهوهی ئهمڕۆی نێوانیان بڵاوكردهوه.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دووشەممە، 14ـى تەمموزى 2025، کۆبونەوەى هاوبەشى نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پیرمام بە سەرپەرشتى مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى و بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتى ئەنجامدرا و پاش کۆبوونەوەکە راگەیەندراوى هاوبەشى هەردوولا بڵاوکرایەوە.
لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەدا، ئاماژە بەوەکراوە، هەردولا هاوڕابون هەمو هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ چارەسەرى کێشەکان و دابینکردنى موچە و شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان و تەواوى ئەو هەنگاوانەى پێویستن لە چوارچێوەى دەستور بە ئاڕاستەى چارەسەرکردن و هاوئاهەنگى هەردولا بهاوێژرێن.
لە کۆبونەوەکەدا جەختکرایەوە لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان یەکێتى و پارتى بۆ ئەوەى ئاستەنگ و ئاڵەنگارییەکان تێپەڕێنن و پارێزگارى لە قەوارەى هەرێمى کوردستان بکەن.
لە کۆتایی راگەیەندراوە هاوبەشەکەدا ئاماژەیان بەوەکرد، جەخت لە یەکخستنى هەڵوێستى هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان و عێراق کرایەوە کە هاوکار و پشتیوان بن لە چارەسەرى ئەم کێشەیە.
66 جار خوێندراوەتەوە