وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی کوژرانی حەسەن رەحمان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

KNN : Kurdish News Network
07:28 - 14/07/2025
کوردستان
+
-

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەوی رابردوو بەهۆی خۆپیشاندانی بەشێک لە هاوڵاتییانی وەرتێ و لە ئەنجامی گرژییدا کەسێک بەناوی حەسەن رەحمان بووە قوربانی.

 

هەواڵ:KNNC

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی روداوەکەی شەوی ڕابردوی ناحیەی وەرتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:

شەوی یەک شەممە رێکەوتی 13ی تەموزی 2025، بەهۆی گردبونەوە و خۆپیشاندانی بەشێک لە هاوڵاتییان لە سنوری ناحیەی وەرتی لە ئیدارەی سۆران، لە ئەنجامی گرژیدا هاووڵاتییەک بەناوی حسن رەحمان بۆتە قوربانی.

دەستبەجێ لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری رێکاری یاسایی.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکرد: هاوڵاتیان و کەسوکاری قوربانییەکە دڵنیا دەکەینەوە کە مافی هەمو لایەک پارێزراو دەبێت و لە دادگا رێکاری یاسایی جێبەجێ دەکرێت.

89 جار خوێندراوەتەوە