کۆمەڵەی پیشەسازی نەوت لە کوردستان (ئەپیكۆر)، ئامادەیی خۆیان بۆ
دەستپێكردنەوەی دەستبەجێی هەناردەی نەوت دەردەبڕن بەو مەرجەی رێککەوتن ئیمزا بکرێت
و رێز لە گرێبەستەکانیان بگیرێت، داواش دەکەن شایستە داراییەکانیان با کاش پێ
بدرێت یاخود لە ڕێگەی گواستنەوەی پشکی شایستە لە نەوت.
هەواڵ:KNNC
لە بەیاننامەیەكدا ئەپیکۆر خۆشحاڵی خۆی بە دانوستانەکانی نێوان
حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەردەبڕێت بەوەی گفتوگۆکان چڕتربونەتەوە
بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت.
ئەپیكۆردا داوا دەکات هەمو شایستە داراییەکانیان بە خێرایی و شەفافی
پێ بدرێت، بەجۆرێك لەلایەن كۆمپانیاكان و حکومەتی هەرێمەوە قبوڵکراو بێت و پارەکە
بەكاش یان لە ڕێگەی گواستنەوەی پشکی شایستەیان لە نەوت ئەنجام بدرێت.
مایڵز كاكینز، کە وتەبێژی ئەپیكۆرە دەڵێت: كۆمپانیاكانی نەوت ئامادەن
بۆ دەستپێكردنەوەی دەستبەجێی هەناردەی نەوت، دوای واژوكردنی رێككەوتنی نوسراو و
رێزگرتن لەو گرێبەستانەیان كە یاسای نێودەوڵەتی ناوبژیوانی دەكات.
دوپاتی دەکاتەوە کە کۆمپانیاکان پابەندن بە گرێبەستی هاوبەشکردنی
بەرهەمهێنان لەگەڵ ئەندامەکانیان و هەرگیز بەشدارییان لە هیچ کۆبونەوەیەکدا
نەکردوە لەگەڵ هیچ لایەنێكی حکومی، کە ئاماژەیان بە پێچەوانەی ئەمەوە كردبێت.
78 جار خوێندراوەتەوە