لێکۆڵینەوە لە رووداوی کوژرانی هاونیشتمانییەکەی دوێنێ شەو دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی، "کارەبای نیشتمانی کەم بووە. گوندەکانیش موەلیدەیان نەبوو؛ بۆیە کێشەیان بۆ دروستبوو. بابەتەکە هەڵەی تەکنیکی بوو و چارەسەر دەکرێت. رۆژی پێشتر دانیشتنمان لەگەڵ هەموویان کرد و داواکارییەکان وەرگیرا و کاری لەسەر دەکرا، بەڵام ئەوانەی دوێنێ شەو گردبوونەوە ئەو کەسانە نەبوون کە ئێمە لەگەڵیان دانیشتین."
لەبارەی کوژرانی خۆپیشاندەرەکەی دوێنێ شەو، هەڵگورد شێخ نەجیب دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە رووداوی کوژرانی هاونیشتمانییەکەی دوێنێ شەو دەکرێت."
155 جار خوێندراوەتەوە