خۆکوشتنی سەربازانی ئیسرائیل بەردەوامی هەیە و میدیاکانی ئەو وڵاتەش بڵاویانکردوەتەوە دوێنێ سەربازێکی یەدەگ دوای ئەوەی بەهۆی
خزمەتەکەیەوە لە کەرتی غەززە و باشوری لوبنان توشی زەبر و زەنگی دەرونی سەخت بوە،
کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەواڵ:KNNC
پێگە
واڵای ئیسرائیل بڵاویکردوەتەوە، دوێنێ سەرباز دانیال ئێدری لە دارستانی بێریا لە
نزیک شاری سەفێد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای ئەوەی سەربازەکە
نەیتوانی بەرگەی ئەو شتانە بگرێت کە لە
شەڕەکاندا بینیویەتی لەوانە؛ گواستنەوەی تەرمی هاورێکانی.
دایکی سەربازەکە بەناوی سیگال ئێدری ڕایگەیاندوە، کوڕەکەی
توشی ناڕەحەتییەکی قوڵی دەرونی بوە، ئاماژەی بەوەشکردوە، زۆرجار پێی وتوە"بۆنی تەرمی مردوەکان دەکەم و بەردەوام
دەیانبینم".
دایکی وتوشیەتی؛ کوڕەکەی چەندینجار هەوڵیداوە داوای یارمەتی دەوونی بکات
و لەڕاستیدا دەستیکردوە بە پرۆسەی ناساندنی وەک کەسێکی نەخۆشی دەرونی لەلایەن وەزارەتی
بەرگرییەوە. هەندێک چارەسەر و پاڵپشتی دارایی وەرگرتبو، بەڵام بارودۆخی خراپتر ببوو.
پێگەی هەواڵی واڵایی ئیسرائیل لەگەڵ بڵآوکردنەوەی هەواڵی خۆکوشتنی ئەو
سەربازە، ئەوەشی بڵاوکردوەتەوە خۆکوشتن لە نیو سەربازەکانی ئیسرائیلدا ڕو لە
زیادبونە و تا ئێستا ژمارەی ئەوە سەربازە ئیسرائیلییانەی لە سەرەتای دەستپێکردنی
شەڕی غەززەوە تا ئێستا خۆیان کوشتوە، گەشتوەتە 43 سەرباز.
539 جار خوێندراوەتەوە