وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردوەتەوە، لە میانی ئۆپراسیۆنەکانی
گەڕان وپشکنین لە یەکێک لە ئەشکەوتەکانی باشوری کوردستان، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-لۆک 19
سەرباز بەر گازی میسان کەوتون و پێنجیان گیانیان لەدەستداوە
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە پلاتفۆڕمی ئێکس گیان لەدەستدانی
پێنج سەربازی لە باشوری کوردستان ڕاگەیاند.
لە بڵاوکراوەکەی وەزارەتەکەدا هاتوە؛ لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنە
بەردەوامەکان بۆ گەڕان و پشکنین لە یەکێک لە ئەشەکەوتەکانی باشوری کوردستان، کە
بەرزییەکەی 852 مەترە لە ئاستی دەریاوە، 19 سەربازیان بە گازی میسان ژەهاوی بون.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەو ئەشکەوتە
پێشوتر وەک نەخۆشخانە لە لایەن هێزەکانی پەکەکەوە بەکارهێنراوە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-لۆک، لە کاتی هەوڵدان
بۆ پاککردنەوەی ڕوداوەکە ڕویداوە.
بەهۆی گازی
ژەهراوی میسانەوە لەو 19 سەربازەی کە ژەهراوی بون و دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە،
پێنجیان گیانیان لە دەستداوە.
498 جار خوێندراوەتەوە