شەپۆلی خۆڵبارین کۆتای دێت

KNN : Kurdish News Network
10:30 - 04/07/2025
کوردستان
+
-


شارەزایەکی کەشوهەوا دەڵێت ئەم شەپۆلی خۆڵ بارینە کۆتای دێت و بارستە هەوایەکی سارد رو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ هەینی پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشوهەوا رایگەیاند: سبەینێ شەممە بارستە هەوایەکی ساردی لاوز رو لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنورییەکان و پارێزگای دهۆک دەکات، کە کاریگەرییەکی  لاوازی دەبێت لەسەر ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بۆئەوەشکرد لە ڕۆژی یەکشەممەوە و   بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک بای باکور ناوبەناو مامناوەند بۆ بای بەهێز دەگۆڕێت لە ناوچەکانی سلێمانی، کەرکوک، ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە جیا جیا کانی سنوری هەڵەبجە و گەرمیان.

سەبارەت بەم شەپۆلی خۆڵبارینە دەڵێت؛ بۆ ماوەی چەند رۆژێک ئاسمان شین و پاک دەبێت و خۆڵ بارین کۆتایی دێت

لەلایەکی دیکەوە ئاماژەی بەوەکرد، پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ بەمشێوەیە دەبن؛

شاری سلێمانی؛ 34 بۆ 35 پلە
قەزای پێنجوێن؛ 30 بۆ 31 پلە
قەزای کەلار؛ 39 پلە
حاجی ئۆمەران؛ 28 پلە

434 جار خوێندراوەتەوە