ئیسرائیل: رژێمی تیرۆرستی تارانیان بەئامانج گرتوە نەك گەلی ئێران

KNN : Kurdish News Network
03:13 - 17/06/2025
جیهان
+
-

سوپای ئیسرائیل دەڵێت: بارەگای سەرەكی سەربازی رژێمی تیرۆرستییان بەئامانج گرتوە نەك گەلی ئێران كە شایستەی ئایندەیەكی باشترن.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

ئەفیخای ئەدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەسەر زاری جەنەڕاڵ عودێد بەسیوك، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكان؛ بڵاویكردوەتەوە، لەئەنجامی هێرشەكانییان بۆسەر رژێمی تیرۆرستی ئێران، توانیوانە بارەگای سەرەكی سەربازی ئێران بەئامانج بگرن و ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكی ئەركانی نوێی سوپای پاسدارنیان كوشتوە.


نوسیویەتی: ئیسرائیل رێگە نادات رژێمی تیرۆرستی ئێران ببێت بەخاوەنی چەكی ئەتۆم و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات بەگۆڕستان، بۆیە بەردەوام هێرش دەكەنە سەر ئامانجە ئەتۆمییەكان و لەكاتی گونجاودا و بەپێی ئەو پلانەی دایانڕشتوە، هێرشەكانیان بەرفراوانتر دەكەن.


وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئیسرائیل رژێمی تیرۆرستی بەئامانج گرتوە نەك گەلی ئێران كە شایستەی ئایندەیەكی باشترن، ئەوەی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەكات سەركردایەتی تارانە نەك خەڵكی سەرشەقامەكانی شیراز.

80 جار خوێندراوەتەوە