باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لە ئیسرائیل لەمڕۆوە
دادەخرێت و دەشێڵن: لەئێستادا لە دۆخێکدان ناتوانن هاوڵاتییانى ئەمەریکا لە
ئیسرائیل دەرباز بکەن یاخود بەشێوەیەکى راستەوخۆ هاوکارییان بکەن لە جێهێشتنى ئەو
وڵاتە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتى دەرەوەى
ئەمەریکا رایگەیاند؛ لەمڕۆوە باڵیۆزخانەى وڵاتەکەیان لە ئیسرائیل دادەخەن و ئەم
بڕیارەش کونسوڵخانەکانى قودس و تەلئەبیبیش دەگرێتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە
کە ئەم بڕیارەیان لەسەر بنەماى رێنمایی بەرەى ناوخۆى ئیسرائیل بوە و جەختیش
دەکەنەوە کە لەئێستادا کونسوڵخانەکەیان لە دۆخێکدا نییە بتوانن ئەمەریکییەکان لە
ئیسرائیل بێننە دەرەوە یاخود بتوانن بەشێوەیەکى راستەوخۆ هاوکارییان بکەن.
لاى خۆیەوە کۆنسوڵخانەى ئەمەریکا لە قودس
ئاشکرایکردوە کە بەهۆى هێرشە بەردەوامەکانى ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکتر، تەواوى
هاوڵاتییان و کارمەندانى ئەمەریکیی و خێزانەکانیان پێویستە لە ماڵەکانیان بمێننەوە
تا ئاگادار دەکرێنەوە لە هەر گۆڕانکارییەک.
رونیشکراوەتەوە کە لەبەر دۆخى ئەمنیی وڵاتەکە
لە ئێستادان ناتوانن بەهیچ شێوەیەک خزمەتگوزاریی پاسپۆرت لە جۆرى خێرا و ئاسایی
دابین بکەن، یاخود راپۆرتى لەدایکبون لە دەرەوەى ئەمەریکا پێشکەش بکەن.
222 جار خوێندراوەتەوە