کاتز: لە هێرشەكانمان بۆسەر ئێران بەردەوام دەبین

KNN : Kurdish News Network
03:50 - 17/06/2025
جیهان
+
-

وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایدەگەیەنێت: لە هێرشكردنە سەر سیستەمی موشەكی و ئەتۆمییەكانی ئێران، سوپای وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت و هەڕەشە لە ئەو شوێنانە دەكات كە؛ هەر ژێرخانێكی ئیداریی  تێکەڵی ژێرخانی سەربازی بوبێت، بەئامانج دەگیرێت.


هەواڵ: (KNNC)


ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەمەبەستی بەئامانج گرتنی سیستمە موشەكییە ئەتۆمییەكانی تاران و بەرپرسە سەربازییەكانیان، تەلئەبیب بەردەوام دەبێت لەهێرشەكانی.


وتیشی: لەئەم جەنگەدا و بۆ بەرگریكردن لەخۆی، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا هاوكاری ئیسرائیل دەكات، بەڵام راستەوخۆ بەشداری لە هێرشەكانی سەر ئێران ناكات، ئیسرائیلیش هەوڵی داگیركردن ئەو وڵاتە یان روخاندنی رژێمەكەی نادات، بەڵكو مەترسییەكان لەناودەبات.


رونیكردەوە، ئیسرائیل توانیویەتی ناوەندیی دامەزراوەی نەتەنزی ئێران وێران بكات و کاریش بۆ لەناوبردنی هەمو ژێرخانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکات، بەڵام تا ئێستا دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ-یان بەئامانج نەگرتوە.


وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەر ژێرخانێكی ئیداریی رێژێمی ئێران کە تێکەڵ بەژێرخانی سەربازیی وڵاتەکەی كرابێت، بەدڵنیاییەوە لەلایەن سوپای وڵاتەكەیەوە بەئامانج دەگیرێت.

75 جار خوێندراوەتەوە