بانکی ناوەنديی عێراق پلانێک دادەڕێژێت بۆ زیادکردنی یەدەگی زێڕی عێراق

KNN : Kurdish News Network
05:31 - 25/11/2025
ئابوری
+
-

ئەمرۆ سێ شەممە عەلا فەهد ،ئەندامی نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ناوەنديی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، بەپێی دوایین ئامار عێراق لە پلەی شەشەمی جیهانی عەرەبیدایە لە یەدەگی زێڕ،جەختیش لەوەدەکاتەوە کە یەدەگی زێڕ لە ئاستێکی باشدایە و پارێزراوە و 160 تۆنی تێپەڕاندوە و بانکی ناوەندیش کاردەکات بۆ ئەوەی تادەتوانێت زیادی بکات.

 

هەواڵ: KNNC

ئاماژەی بەوەشکرد، بانکی ناوەنديی هەوڵدەدات بۆ زیادکردنی یەدەگی گشتی لەڕێگەی پاراستنی بەهاکەی و هەمەچەشنکردنی پشکەکانی، وەک بەشێک لە سیاسەتی دراوی خۆی و ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی یاسای 56ی ساڵی 2004، بانکەکە بەرپرسیارە لە سیاسەتی دراو، سەقامگیری نرخ، نرخی ئاڵوگۆڕ و نرخی هەڵاوسان و ئەم نیشاندەرانە لە ئێستادا زۆر باشن.

 

سەبارەت بە پرسی نەختینەیی فەهد جەختی لەوە کردەوە ،نەختینەی بابەتی داراییە نەک دراوی و پەیوەستە بە چالاکیی بازاڕ و وەبەرهێنان و خەرجییەکانی حکومەت و بودجەوە وە نەختینەیی لە ئەستۆی وەزارەتی داراییە نەک بانکی ناوەندی.

 

جەختیشی کردەوە ،بانکی ناوەنديی لەماوەی ڕابردوودا کاری کردووە بۆ بەهێزکردن و هەمەچەشنکردنی یەدەگەکان. ئەمەش بەشێکە لە سیاسەتی بانکی ناوەندی بۆ ئەوەی پشت بە تەنیا پشتبەستن بە دۆلاری ئەمریکی بەدوور بگرێت و لەبری ئەوە سەبەتەی دراوی یەدەگ هەمەچەشن بکات بۆ ئەوەی یوانی چینی و لیرەی تورکی و درهەمی ئیماراتی لەخۆ بگرێت، بەمەبەستی یەکخستنی بازرگانی دەرەکی وڵاتەکە. جگە لەوەش بانکەکە زێڕەکەی زیادکردووە". یەدەگەکان، کە ڕۆڵێکی زۆر بەرچاو دەگێڕێت لە پاراستنی قەبارە و بەهای ئەم وەبەرهێنانانە

167 جار خوێندراوەتەوە