هیچ بەرهەمێكی خۆراكیی لە عێراق ناگاتە ئاستی خۆبژێویی

KNN : Kurdish News Network
04:54 - 08/06/2025
ئابوری
+
-

نوێترین توێژینەوە ئاشكرایكردوە عێراق لەنێو ریزبەندی ئەو شەش وڵاتەدایە كە نەیانتوانیوە بگەنە ئاستی خۆبژێویی لە حەوت ماددە خۆراكیییە سەرەكییەكان.

 

هەواڵ:KNNC

 

زانكۆی گۆتنگن-ی ئەڵمانی و ئیدنبرە-ی سكۆتلەندی توێژینەوەیان لەسەر بەرهەمی خۆراكیی 186 وڵات ئەنجامداوە و گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی تاكە وڵات لە جیهاندا توانای خۆبژێویی تەواوی بۆ ماددە خۆراكییە سەرەكییەكان هەیە گویانایە لە ئەمەریكا.

 

توێژینەوەكەی ئەنجامدراوە لەسەر حەوت ماددەی سەرەكیی خۆراكیی ئەنجامدراوە كە ئەوانیش گۆشت و شیرەمەنیی و نیشاستە و ماسی و پاقلەمەنییەكان و چەرەسات و سەوزە و میوە بوە.

 

 بەپێی ئەنجامی توێژینەوەی ئەو دوو زانكۆیە، لە جیهاندا تەنها دوو لەسەر سێی وڵاتان توانای خۆبژێوییان لە یەك یاخود دوو لەو ماددە خۆراكییانەدا هەیە.

 

ئەوەش هاتوە كە شەش وڵاتی جیهان هیچ توانایەكیان نییە كە بگەنە ئاستی خۆبژێویی لە هیچ یەكێك لەو ماددە خۆراكییانەی كە توێژینەوەكەی لەسەر ئەنجامدراوە، وڵاتەكانیش هەریەكە لە (عێراق و ئیمارات و ئەفغانستان و ماكا و قەتەر و یەمەن)ن.

190 جار خوێندراوەتەوە