وەزارەتی کاروکاروباری
کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند: بەهاوکاری چەند لایەنێکی نێودەوڵەتی بەبڕی
350 ملیۆن دینار قەزر دەدرێتە گەنجان بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی بچوک.
هەواڵ:KNNC
حەسەن خەوام، وتەبێژی
وەزارەتەکە لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە: هەرکەسێک بەدوای کاردا دەگەڕێت
دەتوانێت ناوی خۆی لەنێو پلاتفۆرمی پیشە تۆمار بکات کە خاوەن کار و وەبەرهێنەر و
کرێکار و ئەو کەسانەی بەدوای کاردە دەگەڕێن، پێکەوە دەبەستێتەوە.
بەوتەی خەوام وەزارەتەکەیان
لەرێگەی پرۆگرامی قەرزەوە بەبڕی 20 تا 350 ملیۆن دینار قەرز دەداتە ئەو کەسانەی
کە بیرۆکەی ئەنجامدانی پرۆژەی بازرگانیان هەیە.
وتەبێژەکەی وەزارەتی
کاروکاروباری کۆمەڵایەتی راشیگەیاندوە، پرۆژەی پێدانی قەرزبە گەنجان بەهاوکاری
لەگەڵ رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و بانکی گەشەپێدانی ئەڵمانی و کۆمپانیایەکی
عێراقی دەبێت..
110 جار خوێندراوەتەوە