عێراق لە ریزبەندی ئەو
وڵاتانەی جیهان پاشەکشێی کردوە کە خاوەنی زۆرترین یەدەگی زێڕن.
ئابوری:KNNC
ئەنجومەنی زێڕی جیهانی
لە خشتەیەکدا کە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە ئاماژەی بەوەکردوە، عێراق
لە کۆی 100 وڵاتی ناو خشتەکە لە پلەی 29دایە و لەسەر ئاستی جیهانیش لە پلەی 28
دایە، هەروەها لە پلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لەدوای سعودییە و لوبنان و
جەزائیر.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پشکی
زێڕی عێراق 162.7 تۆن بوە، کە دەکاتە 12.9%ی کۆی یەدەگی دیکەی عێراق.
ئەمەریکا لە پێشەنگی
لیستەکەدایە و خاوەنی گەورەترین یەدەگی زێڕە لە جیهاندا کە بڕەکەی 8.133.000 تۆنە،
لەدوای ئەویش ئەڵمانیا دێت بە یەدەگی 3.351.000 تۆن، دواتر ئیتاڵیا بە 2,451,000 تۆن.
115 جار خوێندراوەتەوە