دۆناڵد ترەمپ،
فەرمانیکرد لێکۆڵینەوە بکرێت لە توانا هزرییەکانی بایدن و ئەو بڕیارانەی سەرۆکایەتی
ئەودا دەرچون.
هەواڵ:KNNC
کۆشکی سپی رایگەیاند،
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، فەرمانی لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەو
گومانانە دەرکرد کە کەسانی نزیک لە جۆ بایدنی پێش خۆی، "پیلانگێڕی"یان
کردوە بۆ پەردەپۆشکردنی "دۆخی دەروونی" و دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتەکانی.
ترەمپ، فەرمانیکردوە لێکۆڵینەوەی فەرمی لەسەر بەکارهێنانی ئامێرێکی
ئۆتۆماتیکی بکرێت لە لایەن جۆ بایدن بۆ واژۆکردن و لێخۆشبون و بەڵگەنامەکانی دیکەی
سەرۆکایەتی بەکارهێنراوە.
واژۆی ئۆتۆماتیکی دەیان
ساڵە لەلایەن سەرۆکەکانی ئەمریکاوە بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی
واژۆکانیان دوبارە بکەنەوە، بەڵام ترەمپ بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەندێک لە بڕیارەکانی
بایدن "نادروستن"، چونکە یاریدەدەرەکانی ئەو ئامێرەیان بەکارهێناوە بۆ شاردنەوەی
ئەوەی کە بە "تێکچوونی توانا دەرونییەکانی" ناوی دەبات.
لەبەرامبەردا، جۆ بایدن سەرۆکی
پێشوی ئەمەریکا بڕیاری لێکۆڵینەوەی لە توانا هزرییەکانی شەرمەزارکرد و رایگەیاند،
" با زور رون بێت من بڕیارەکانم لە سەردەمی سەرۆکایەتییەکەمدا داوە، من بڕیار
لەبارەی لێخۆشبون و فەرمانی جێبەجێکردن و یاسادانان و راگەیاندنەکان دەدەم".
97 جار خوێندراوەتەوە