زیاتر لە دو ملیۆن حاجی ڕو لە کێوی عەرەفە دەکەن

KNN : Kurdish News Network
09:45 - 05/06/2025
جیهان
+
-

وەزیری تەندروستی سعودیە رایدەگەیەنێت؛ هەمو ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیی حاجییان تەواو کراوە و ئەمڕۆ زیاتر لە دو ملیۆن حاجی سەردانی کێوی عەرەفە دەکەن.

 

هەواڵ:KNNC

فەهد جەلال، وەزیری تەندروستی سعودییە دەڵێت: لەم وەرزەدا هیچ جۆرە پەتایەک لەنێو حاجییاندا تۆمار نەکراوە و پلانی تەندروستی وەکو خۆی جێبەجێ کراوە، داواش دەکات هەر حاجییەک بەشى پێداویستى ئاو لەگەڵ خۆی ببات ئەگەر بەڕۆژو نابێت و پێلاوێک لەپێ بکات کە گونجاوبێت بۆ رێگەڕۆشتن و سەرکەوتن، چەترێکیش لەگەڵ خۆیدا بهێنێت لەبەرئەوەى پلەکانى گەرما بەرزن.

 

رونیشێکردەوە، پێشبینیدەکەن هەر 15 خولەک جارێک کەسێک بەهۆی بەرزی پلەکانى گەرماوە بەهۆش خۆی بچێت، جگە لەوەش 1200 مەتر چوارگۆشە چەتریان دروستکردوە و لەرێگەی 129 هێلیکۆپتەریشەوە لە ئامادەباشیدان و ژمارەیەکی زۆریان ئاو دەڕشێنن بەسەر حاجییاندا.

 

 

71 جار خوێندراوەتەوە