روسیا: ئێران ویستی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نییە

KNN : Kurdish News Network
05:41 - 03/06/2025
جیهان
+
-

وتەبێژی كرێمیلن رایدەگەیەنێت: تاران ویستی بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی نییە، بەڵكو بەرنامە ئەتۆمییەكەی لەبورای ئاشتیدا بەكاردەهێنێت.


هەواڵ: (KNNC)

 

دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملینی روسیا رایگەیاند: نیگەرانییەكانی رۆژئاوا لەسەر بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆم لەلایەن ئێرانەوە لە جێگەی خۆیدا نییە، لەبەر ئەوەی مۆسکۆ متمانەی تەواوی بە تاران هەیە كە ویستی بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە چەكەی نییە، بەڵكو پاساوەكانی ئەو وڵاتانە پاڵنەری سیاسیی لەپشتەوەیە.

 

وتیشی: وڵاتانی جیهان مافی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای ئەتۆمی ئاشتیانەیان هەیە، هەروەك چۆن تاران لەبواری بەرهەمهێنانی كارەبا بەكاریدەهێنێت.

 

وتەبێژەكەی كرێملین ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، مۆسکۆ بەتەواوی پاڵپشتی ئەو دەستپێشخەرییانە دەکات کە ئامانجیان رێكەوتن بێت، هەروەك جەختیكردەوە؛ تاران نایەوێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت و بەرنامەیەکی لەو شێوەیەی نییە.

215 جار خوێندراوەتەوە