رۆژنامەیەکی ئەمەریکی
ئاشکرایکردوە، کۆشکی سپی رێنمایی ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوە و گەنجینەی ئەمەریکا
کردوە بۆ راگرتنی سەپاندنی هەر سزایەکی نوێ بەسەر تاراندا.
هەواڵ:KNNC
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ـی
ئەمەریکی، ڕۆژی دووشەممە ئاشکرای کرد، کارۆلین لیڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی ڕێنمایی ئاڕاستەی
وەزارەتی دەرەوە و گەنجینەی ئەمریکای کردوە، بۆ ڕاگرتنی سەپاندنی هەر سزایەکی نوێ
بەسەر ئێراندا.
ڕۆژنامەکە بە پشتبەستن
بە سەرچاوەیەکانی بڵاویکردەوە، سزاکانی ئەمەریکا بەسەر فرۆشتنی نەوت-ـی ئێراندا
وەک خۆی دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆشکی
سپی هەواڵی راگرتنی سزای نوێی بەسەر تاراندا رەتنەکردوەتەوە و دەڵێت: "هەر بڕیارێکی
نوێ سەبارەت بە سزاکان لەلایەن کۆشکی سپی یان دەزگا پەیوەندیدارەکانی ناو ئیدارەی
وڵاتەکەیەوە ڕادەگەیەنرێت".
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامە
ئەمریکییەکە، ئێران دانوستانە ئەتۆمییەکانی لەگەڵ واشنتۆن بۆ کڕینی کات و کەمکردنەوەی
دۆخەکە دەقۆزێتەوە، تەنانەت لە کاتێکدا کە مەرجەکانی ئەمەریکا رەتدەکاتەوە.
دوو ڕاپۆرتی نوێی
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەریدەخەن، ئێران فشاردەکات بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی
زۆر پیتێنراو.
دوێنێش، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ
رافایل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆم ئەنجامداوە، هۆشداری داوەتە گرۆسی
لە کۆبونەوەی هەفتەی داهاتودا هۆشداری بداتە وڵاتانی ئەوروپی سەبارەت بە هەر جۆرە
هەوڵێکی سیاسی دژی ئێران.
170 جار خوێندراوەتەوە