ژمارەیەک کرێکار لەکاتی کارکردن لە پرۆژەی ئاوی ئیفرازی هەولێر کەوتنە ژێر
خۆڵەوە و تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.
هەواڵ:KNNC
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای KNNـی راگەیاند، پێشنیوەڕۆی
ئەمڕۆ پێنج کرێکار لەکاتی کارکردن لە پرۆژەی ئاوی ئیفراز-ی هەولێر کەوتونەتە ژێر
خۆڵەوە.
هاوکات، پاشا سەنگەر، پەیامنێری KNN لە شوێنی روداوەکەوە
رایگەیاند، چوار لە کرێکارەکان رەوانەی
نەخۆشخانەکراون و دۆخی تەندروستییان جێگیرە و یەکێک لە کرێکارەکان لەژێر چاودێری
پزیشکیدایە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
راشیگەیاند، سەرجەم کرێکارەکان بەرەگەز عەرەبن.
171 جار خوێندراوەتەوە