ترەمپ: لەگەڵ ئێرانییەكان لە رێككەوتن نزیك بوینەتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:56 - 30/05/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی ئەمەریكا جەخت دەكاتەوە كە لەرێكەوتن لەگەڵ ئێرانییەكان نزیكبونەتەوە و ئاشكراشیدەكات، پێدەچێت لە دو رۆژی داهاتودا ئاگر بەستی غەززە رابگەیەنن.


هەواڵ: (KNNC)


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا رایگەیاند: لە ئەنجامی دانوستانەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئێران، لە رێككەوتن نزیك بونەتەوە، وتیشی: نابێت تاران ببێت بە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.


لەسەر جەنگی ئۆكرانیا وتیشی: هەردو سەرۆكی روسیا و ئۆكرانیا كەلەرەقن، بۆیە هەندێك جار توشی بێئومێدی دەبێت كاتێك لە كاتی بەڕێوەچونی دانوستانەكاندا موشەكانی مۆسكۆ ناوچە جیاوازەكانی كیێڤ بەئامانج دەگرێت.


سەبارەت كۆتایی هێنان لەبە جەنگی غەززە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، زۆر نزیك بونەتەوە لە رێككەوتن و راگەیاندنی ئاگربەست كە پێدەچێت لە دو سێ رۆژی ئایندەدا رابگەیەندرێت.

245 جار خوێندراوەتەوە