لە هەفتەیەكدا توركیا 128 جار بۆردومانی سنوری ئامێدی كردوە

KNN : Kurdish News Network
08:02 - 30/05/2025
کوردستان
+
-

لە ماوەی هەفتەیەكدا، سوپای توركیا زیاتر لە (125) جار هێرشی كردوەتە سەر هەرێمی كوردستان.


هەواڵ: (KNNC)


كامەران عوسمان، ئەندامی رێكخراوی سی پی تی ئەمەریكی بڵاویكردوەتەوە؛ لە رۆژی (24ـی 5ـی 2025)ـەوە سوپای توركیا (83) جار هێرشی كردوەتە سەر چیای نزاركێ لە سنوری ناحیەی شیلادزێ لە قەزای ئامێدی و تەواوی هێرشەكانیش بۆ سەر یەك شوێنی دیاریكراو بون كە هەمو رۆژێك لە رێگەی تۆپخانەكانیەوە، سوپای توركیا ئەو شوێنەی تۆپباران كردوە.


راشیگەیاندوە: تەنها لە هەفتەی رابردودا، سوپای توركیا (45) جار تۆپبارانی گوندەكانی بەری گارێی لە سنوری ناحیەی دێرەلوك لە قەزای ئامێدی كردوە، بەمەش هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە (128) كە سەرجەمیان تۆپباران كردن بوە.


ئەندامەكەی رێكخراوی سی پی تی ئەمەریكی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە بۆردومانی هەفتەی رابردوی سوپای توركیادا، هیچ هاوڵاتییەكی مەدەنی نەبونەتە قوربانی، بەڵام بەردەوامی هێرشەكان ترس و دڵەڕاوكێ بۆ دانیشتوانی سنوری قەزای ئامێدی دروستكردوە.

163 جار خوێندراوەتەوە