بەهۆی تەقینەوەی مین لە پێنجوێن، حەوت کەس بریندار بون

KNN : Kurdish News Network
12:04 - 30/05/2025
کوردستان
+
-


لە دەشتی (کێلو)ی سنوری پێنجوێن لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵیدا، مین بە ژمارەیەک کرێکاردا تەقییەوە و بەهۆیەوە شەش کەس بریندار بون کە خەڵکی شارەزورن، بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ هەینی  قائیمقامی پێنجوێن، هێمن ئیبراهیم، بە کەی ئێن ئێن ی راگەیاند؛ کاتژمێر 9ی بەیانی لە گوندی کێلوی سەر بە قەزای پێنجوێن، کۆمەڵێک کرێکار کە ژمارەیان حەوت کەس بوە، دەستکاری پاشماوەی جەنگیان کردوە و پیایاندا تەقیوەتەوە.

ناوبرا ئاماژەی بەوەشدا کە بەهۆی تەقینەوەکەوە  سەرجەمیان برینداربون، سیان لە بریندارەکان، بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون لە سلێمانی.

دارکۆ جەلال - پێنجوێن

104 جار خوێندراوەتەوە