کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ فێنک دەبێت و سبەینێ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
11:48 - 30/05/2025
کوردستان
+
-


کەشناسی هەرێمی کوردستان، پێشبینی 48 کاتژمێری داهاتوی بۆ کەشوهەوا ڕاگەیاندو دەڵێت؛ بەراورد بەدوێنی ئەمڕۆ پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە دادەبەزن،  بە پێچەوانەشەوە  سبەینێ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

هەواڵ:KNNC

دەستەی کەشنای هەرێم ئەمڕۆ هەینی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوی بڵآوکردوەتەوە و دەڵێت؛ کەشێ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکەی یەک بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە لە چاو دوێنێدا.

 


لە بارەی کەسێ سبەینێشەوە  پێشبینی دەکات، ئاسمان ساماڵ بێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، لە بارەی پلەی گەرماشەوە ئاماژەی بەوە کردوە، بەراورد بە ئەمڕۆ هەینی، پلەکانی گەرما  یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.



دەستی کەشناسی هەرێم کەشێ پیشبینی کراوی بۆ شارەکانی هەریم بەم شێوەیە بڵاوکردوەتەوە؛
هەولێر :  35  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی
دهۆک :   34  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی 
زاخۆ  :  35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :36 پلەی سیلیزی
سۆران :  34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان :38 پلەی سیلیزی

140 جار خوێندراوەتەوە