نرخی نەوت دابەزی

KNN : Kurdish News Network
08:57 - 22/05/2025
ئابوری
+
-

نرخى جۆرەکانی نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژانی رابردو، هەردو جۆرەکەی نەوت دابەزیوە.

 

ئابوری: KNNC

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (64) دۆلار و (90) سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە دۆلارێک دۆلار دابەزیوە.

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (61) دۆلار  مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە بازاڕەکانی جیهاندا و ئەمیش بەراورد بە دوێنی نرخەکەی دو دۆلار دابەزیوە.

182 جار خوێندراوەتەوە