لە هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی
دووەمی پۆلە ناکۆتاکان دەستیپێکرد و ماوەی نۆ رۆژ دەخایەنێت.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی پەروەردەی
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە (17/5/2025) کاتژمێر (8:00)ـی
بەیانی، تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان دەستیپێکردوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، یەک
ملیۆن و 387 هەزار و 895 قوتابی بەشداری دەکەن.
وەزارەتی پەروەردە
هەمو ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکان کردوە.
بڕیارە،
رۆژی 26ـی ئەم مانگە پرۆسەی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان، کۆتاییبێت.
128 جار خوێندراوەتەوە