نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
08:18 - 30/06/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە رۆژی پێشوتر نرخى هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەمشێوەیەى خوارەوەیە:

 

ئابوری:KNNC

 

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 67 دۆلار و 63 سەنت لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشوتر نرخەکەی 14 سەنت دابەزیوە.

 

جگە لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 65 دۆلار 24 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشوتر نرخەکەی 24 سەنت دابەزیوە.

53 جار خوێندراوەتەوە