نرخى نەوت لە بازاڕەکانى
جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژانی رابردو، هەردو جۆرەکەی نەوت
نرخەکەیان بەرزبونەوەی بەخۆیانەوە بینیوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخى بەرمیلێک
نەوتى خاوى برێنت بە (64) دۆلار و (86) سەنت،
لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
جیا لە نەوتى برێنت،
نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (61) دۆلار و (88) سەنت، لە
بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەدەکرێت.
43 جار خوێندراوەتەوە