کۆمپانیای نیسان بەنیازە (10) هەزار كارمەندی دیكە لە سەرانسەری جیهانیدا کەم بکاتەوە و كۆمپانیاكەش
هەواڵەكە رەت دەكاتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
میدیاکانی ژاپۆن بڵاویانکردەوە، کۆمپانیای نیسان بەنیازە (10) هەزار
كارمەندی دیكە لە سەرانسەری جیهانیدا کەم
بکاتەوە، ئەمەش دوەم راگەیاندنی ئەو کۆمپانیایەیە كە دوای ئەوەی لە مانگی نۆڤەمبەری
ساڵی رابردودا نۆ هەزار هەلی کار کەم كردەوە.
بەبێ ئەوەی هۆكاری كەمكردنەوەی كارمەندەكان ئاشكرابكات، تەلەفزیۆنی
فەرمی ژاپۆن رایگەیاندوە: کۆی ژمارەی كەمكردنەوەی كارمەندەكانی كۆمپاینیاكە دەبێت
بە (19) هەزار کەس، بەوەش هێزی کاری كۆمپانیای نیسان بەڕێژەی لە (15%) کەم دەکاتەوە.
لای خۆشیەوە کۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی هەواڵەكەی رەتكردەوە ،
هاوكات رەتیشیکردەوە لێدوان بۆ راگەیاندنی وڵاتەكەی بدات.
لەگەڵ ئەوەشدا، بڕیارە رۆژی سێشەممە، لەئەنجامی یەكگرتنەوەی
لەگەڵ كۆمپانیای هۆندا و بەرزبونەوەی باجەكانی ئەمەریكا، كۆمپانیای نیسان زیانەكانی
ئەمساڵی بەبڕی (4.6) ملیار یۆرۆ رابگەیەنێت كە ئەوەش پێوانەیەكی نوێی زیانە بۆ كۆمپانیاكە.
پشكەكانی کۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی لەساڵی رابردودا بەڕێژەی لە (40%)
دابەزیوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە ژێر قورسایی قەرزە گەورەکاندایە، لەبەر ئەوەشە كە دامەزراوە
و بانكەكان هەڵسەنگاندنیان بۆ قەرزەکانی كۆمپانیاكە كردوە هۆشدارییان لە مەترسی زۆر
دابەزینی پشكەكان داوە.
190 جار خوێندراوەتەوە