نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژانی رابردو، هەردو جۆرەکەی نەوت نرخەکەیان بەرزبونەوەی بەخۆیانەوە بینیوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ شەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (63) دۆلار و (97) سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشوتر نرخەکەی یەک دۆلار و 7 سەنت بەرزبوەتەوە.
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (61) دۆلار و (2) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی یەک دۆلار و یەک سەنت بەرزبوەتەوە.
145 جار خوێندراوەتەوە