بەرپرسێکی ئێرانی
رایگەیاند، ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەو سیناریۆیانەی کە دوای شکستی دانوستانەکە
ئەتۆمییەکانیان لەگەڵ ئەمەریکا، رودەدەن، دەشڵێت: دانوستانە ئەتۆمییەکان تەڵەیەکە بۆ راکێشانی ناوچەکە بەرەو گرژی زیاتر .
هەواڵ:KNNC
بەرپرسێکی ئێران کە
نەیویستوە ناوی ئاشکرابکرێت بە تۆڕی هەواڵی (CNN)ـی ئەمەریکی راگەیاندوە،
لایەنی ئەمەریکی جدی نییە لە دانوستانە ئەتۆمییەکان، هەر بۆیە وڵاتەکەی لە ئێستاوە
دەستیکردوە بە ئامادەکارییەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو سیناریۆیانەی دوای شکستی
دانوستانە ئەتۆمییەکان رودەدەن.
دەشڵێت: ئە
دانوستانانە هەر لەسەرەتاوە وا دارێژراون بۆئەوەی ببنە تەڵەیەک بۆ راکێشانی دۆخی
ناوچەکە بۆ گرژی زیاتر.
واشنتۆنیشی
تۆمەتبارکردوە بەوەی "گەمەیەکی سیاسی و میدیای" دەکات، چونکە پچڕان و
بۆشایی زۆر دەدات بە ماوەی نێوان دانوستانەکان، بەوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە تاران
ئەو دانوستانە پچڕ پچڕانەی ناوێت.
بەرپرسە ئێرانییەکە
وتویەتی: "وەڵامەکانی واشنتۆن کورت و گشتین" پێشنیارە سەرەکییەکانیان
تاران پشتگوێ دەخەن و هەڵوێستەکانی ئەمەریکا بەردەوام لە گۆڕاندایە".
ڕۆژی یەکشەممە
دانوستانکارانی باڵای ئێران و ئەمریکا دانوستانەکان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی لەسەر
بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران دەست پێدەکەنەوە، واشنتۆن هەڵوێستی خۆی لە بەردەم سەردانەکەی
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست توندتر دەکات.
بڕیارە عەباس عەراقچی
وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف نێردەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی واشنتۆن لە ڕێگەی
ناوبژیوانانی عومانییەوە خولی چوارەمی دانوستانەکان لە شاری مەسقەت بەڕێوەببەن، سەرەڕای
هەڵوێستی توندی گشتی واشنتۆن، کە بەرپرسانی ئێرانی دەڵێن یارمەتی دانوستانەکان
نادات.
60 جار خوێندراوەتەوە