سەرۆکی فەرەنسا رایدەگەیەنێت: لەسەر پێشنیاری ئۆكرانیا و هاوبەشە
ئەوروپییەكان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریکا بەسەرپەرشتی جبەجێكردنی ئاگربەستی (30)
رۆژەییەكە دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا ئۆكرانییەكەی و سەرکردەکانی
بەریتانیا، ئەڵمانیا و پۆڵەندا ئیمانوێل
ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە كیێڤ رایگەیاند: ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریکا سەرپەرشتی
ئەو ئاگربەستە (30) رۆژییە دەكات كەلەلایەن ئۆكرانیا و هابەشە ئەوروپییەكانیەوە پێشنیازكراوە.
وتیشی: هاوپەیمانی دەوڵەتەكانی ئیرادە" کە پشتیوانی لە کیێڤ
دەکەن بڕیاریان داوە پشتگیری ئاگربەست بکەن، كە بەسەرپەرشتیکردنەكەی بەپلەی یەکەم
لەلایەن ئەمەریکاوە دەبێت و سەرجەم وڵاتانی
ئەوروپا بەشداری تیادا دەکەن.
سەرۆكی فەڕەنسا هۆشداریدا بەڕوسیا كە، ئەگەر ئەم ئاگربەستە پێشێل
بکات ئەوروپییەكان ئەمەریكا رێككەوتون لەسەر ئەوەی كە ئەو وڵاتە روبەڕوی سزای بەرفراوان
بكەنەوە.
دوێنی هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی
تروس سۆشیاڵ بڵاویكردەوە، گفتوگۆكانی ئاگربەست و كۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان روسیا
و ئۆكرانیا بەردەوامە، وڵاتەكەی داواكارییەكی خستوەتە بەردەم هەردو لایەنی
بەشەڕهاتو كە تیادا پێی راگەیاندون "بەبێ هیچ هەبونی مەرجێك بۆماوەی 30 رۆژ
جەنگ رابگرن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردبو، هیواخوازە كە كیێڤ و روسیا پابەندی
داواوكارییەكەی ئەمەریكا ببن بۆ راگرتنی جەنگ و رێزی لە داتنوستانی راستەوخۆی
نێوان خۆیان بگرن.
65 جار خوێندراوەتەوە