لەهێرشێکی پاکستاندا پێنج هاوڵاتی هندستان کوژران

KNN : Kurdish News Network
08:58 - 10/05/2025
جیهان
+
-

سوپای هندستان رایگەیاند، پاکستان هێرشەکانی چڕتر کردوتەوە و بەهۆیەوە پێنج کەس کوژراون.

 

هەوال:KNN

 

بەرەبەیانی ئەـرۆ سوپای هندستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەوڵە ئاشکراکانی پاکستان بۆ پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەمان، مەترسی خستوەتەسەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و ئەوەش قبوڵ نەکراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەوەڵامی هێرشە موشەکییەکانمان بۆسەر سێ بنکەی ئاسمانی پاکستان، ئەو وڵاتەدەستیکردوە بە هێرشی پێچەوانە و بەهۆیەوە پێنج هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

 

سوپای هندستان لەسەر پلاتفۆڕمی X، نوسیویەتی، "چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پاکستانمان دەستنیشانکرد کەبەسەر ئاسمانی وڵاتەکەمان دەفڕین و یەکەکانی بەرگری ئاسمانیمان دەستبەجێ لەناویان بردون".

 

لەدوای پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان هندستان و پاکستان، وەزارەتی فڕۆکەوانی شارسیانی هندستان داخستنی 32 فڕۆکەخانەی لەسەرتاسەری وڵاتەکەی راگەیاند.

100 جار خوێندراوەتەوە