وەزیری دارایی هەرێم سەرپەرشتی کۆبونەوەی
بەڕێوەبەرایەتیەکانی خانەنشینی هەرێمی کوردستانی کرد و جەختی لەسەر چڕکردنەوەی
هەوڵەکان بۆ هەرچی زوو تەواو کردنی دۆسیەی خانەنشیان کردەوە و رایانگەیاند؛ زیاتر لە دوو هەزار خانەنشین بەسەریەکەوە موچەی پێنجمانگیان بۆ خەرج دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە بەسەرپەرشتی ئاوات
شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری، بە ئامادەبونی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی خانەنەنشین
لە هەرێمی کوردستان کۆبونەوەیەک لەسەر ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینان بەڕێوەچو.
لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر
چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ هەرچی زو تەواو کردنی دۆسیەی خانەنشیان کرایەوە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕێکارانەی پێشتر لەلایەن
وەزارەتی داراییەوە گیراونەتەبەر کە خۆی لە دابەزاندنی دەسەڵاتەکان و کاراکردنی
سیستەم و دابینکردنی فەرمانبەر و زیادکردنی دەوامی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەبینیەوە.
لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا
دەرئەنجامی هەوڵەکان خرایەڕو کە توانراوە و لەسەرەتای مانگی شوباتەوە تا ئێستا
زیاتر لە 10 هەزار و 200 مامەڵەی خانەنشیان تەواو کراوە و بۆ مانگی ئایاریش زیاتر لە دوو هەزار خانەنشینی تر ناوەکانیان داخڵی لیستی
موچە دەکرێت و موچەی پێنج مانگیان بۆ خەرج دەکرێتەوە.
هەر لە کۆبونەوەکەشدا داوا لە وەزارەت و
فەرمانگەکان کرا بەزویی دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە بنێرن کەبڕیاری خانەنشین بونیان
بۆ دەرچوە.
هەر لە کۆبونەوەکەدا وەزیری دارایی
داوای کرد، پەلەبکرێت لە دەرکردنی ڕێنمایی
بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق لەسەر سەرجەم ئاستەکان و
گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی سەربازی لەوەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ سەر وەزارەتی
دارایی.
288 جار خوێندراوەتەوە