ترەمپ بۆ كیێڤ و مۆسكۆ: بۆ ماوەی 30 رۆژ جەنگ رابگرن

KNN : Kurdish News Network
08:19 - 09/05/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی ئەمەریكا داوای ئاگربەستێكی (30) رۆژی جەنگی نێوان روسیا و ئۆكرانیا دەكات و هەڕەشەش دەكات كە "هەر لایەكیان ئاگربەستەكە بشكێنن، سزاكانی سەریان توندتر دەكاتەوە".

 

هەواڵ: (KNNC)

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تروس سۆشیاڵ) بڵاوویكردەوە؛ گفتوگۆكانی ئاگربەست و كۆتایی هێنان بە جەنگ لەگەڵ روسیا و ئۆكرانیا بەردەوامە، وڵاتەكەی داواكارییەكی خستوەتە بەردەم هەردو لایەنی بەشەڕهاتو كە تیادا پێی راگەیاندون "بەبێ هیچ هەبونی مەرجێك بۆماوەی 30 رۆژ جەنگ رابگرن".

 

نوسیویەتی؛ هیواخوازە كە كیێڤ و روسیا پابەندی داواوكارییەكەی ئەمەریكا ببن بۆ راگرتنی جەنگ و رێزی لە داتنوستانی راستەوخۆی نێوان خۆیان بگرن.

 

سەرۆكی ویریەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، هەریەك لە ئەو دو وڵاتە پابەندی ئاگربەست بۆ ئەو ماوەی وڵاتەكەی داوای كردوە یان ئاگربەستەكە بشكێنن، واشنتۆن و هاوبەشەكانی سزای زیاتر بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنن ئاگبەستی ناوێت.

 

145 جار خوێندراوەتەوە