کۆمسیۆن: بزوتنەوەی گۆڕان رۆژی (24ـی5ـی2025) کۆنفڕانس دەبەستێت

KNN : Kurdish News Network
01:47 - 08/05/2025
کوردستان
+
-

لەسەر داوای بزوتنەوەی گۆڕان کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا (24ـی5ـی2025) کۆنگرەی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەبچێت و زۆرینەی ئامادەبوی کۆنفڕانس دەکرێتە پێوەری بەڕێوەچونی کۆنفڕانسەکە.

 

هەواڵ:KNNC

 

رۆڤان سەروەت، رێپێدراوی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە کەی ئێن ئێن-ی راگەیاند؛ ئاماژە بە بڕیاری ژمارە (5)ی ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەر بە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنوسی نائاسایی ژمارە (16) لە رێککەوتی (5ـی5ـی2025) بە کۆی دەنگ بڕیاردراوە بەوەی کە کۆنفڕانسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە (24ـی5ـی 2025) ببەسترێت.

 

وتیشی: ئەو کەسانەی ناویان لە ئەندامانی دەستەی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەیە، مافی بەشداریکردنیان لە کۆنفڕانسەکەدا هەیە.

 

بەوتەی رێگەپێدراوی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆمسیۆن، کاتێک بزوتنەوەی گۆڕان لە (26ـی4 ـی2025) لە هۆڵی ئاشتی لە شاری سلێمانی کۆنفڕانسی بەست، ئاگاداربون لەوەی کە نیسابی یاسایی تەواو ناکات و بەوهۆیەوە کۆنفڕانسەکە هەڵگیرا و دواتر ئەم وادە نوێیەی بۆ دیاری کرا و رێژەی یاساییش بەپێی ژمارەی ئامادەبوان دەکرێت بە پێوەر.

 

459 جار خوێندراوەتەوە