بەریتانیا پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی هەندێک وڵات سنوردار دەکات

KNN : Kurdish News Network
09:09 - 06/05/2025
جیهان
+
-

بەریتانیا پلانی هەیە، پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییانی هەندێک وڵات سنوردار بکات، ئەوەش بەشێکە لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی کۆچبەران لە وڵاتەکە.

 

هەواڵ:KNNC

 

رۆژنامەی تایمز-ـی بەریتانی بڵاویکردەوە، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا داواکاری ڤیزای کارکردن و خوێندن بۆ هاوڵاتییانی (پاکستان، نەیجیریا، سریلانکا) سنوردار دەکات، ئەوەش بەشێکە لە پلانی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی کۆچبەران لە وڵاتەکە.

 

پێشتریش پارتی کرێکارانی بەریتانیا لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بەڵێنیدا ژمارەی کۆچبەران لە وڵاتەوە بەشێوەیەک کە بتوانرێت لە ژێر کۆنتڕۆڵدا بمێنێتەوە، چونەکە لە ئێستادا کۆمپانیاکان کەمتر پشت بە کرێکارانی ناوخۆیی دەبەستن.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند: بۆ ڕوبەڕوبونەوەی خراپ بەکارهێنانی ڤیزەی کارکردن و خوێندن لەلایەن ئەو بیانیانەی کە دێن و دواتر داوای مافی پەنابەری دەکەن، زانیاری هەواڵگری لەسەر فایلەکانی ئەو کەسانە کۆدەکەینەوە.

 

هەروەها، "سیستەمی ڤیزا لەژێر پێداچوونەوەی بەردەوامدا دەهێڵینەوە، و بەبێ دودڵی ڕێوشوێن دەگرینەبەر هەوڵی پێشێلکردنی یاساکانی پەیوەست بە کۆچبەران بدرێت.

1189 جار خوێندراوەتەوە