ئوندەر كە ئەندامی شاندی ئیمراڵی بو، بۆ چارەسەری پرسی كورد
لەباكوری كوردستان لە تەمەنی (63) ساڵی كۆچی دواییكرد.
هەواڵ: (KNNC)
دوای مانەوەی (18) رۆژ لە نەخۆشخانە و بەهۆی توشبونی بەجەڵتەی
دڵ، سری سورەیا ئۆندەر كە لە (7ـی تەمموزی 1962) لە دایك بوە، جێگری سەرۆكی
پەرلەمانی توركیا و پەرلەمانتاری پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەمپارتی) لە
بازنەی ئیستانبوڵ، لەتەمەنی (63) ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
کەسایەتی سیاسیی، دەرھێنەری فیلم، ئەکتەر و ستونوسە، سەرباری ئەوەی
كە ئوندەر بەڕەگەز تورك بوە، بەڵام بەدۆستێكی دێرینی كورد ناسراوە و لە لاوێتییەوە
خەباتی بۆ مافەكانی كورد كردوە، لەسەر هەڵوێستەكانی چەندین جار روبەڕوی بەندكردن
بوەتەوە.
لە پرۆسەی ئاشتی باكوری كوردستاندا ئەندامی شاندنی (دەمپارتی)
بۆ ئیمراڵیی بوە و دو جار سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكەی
كردوە و پەیامی ئۆجەلانیان هێنایەوە و لە رێوڕەسمێكدا پەیامەكەیان راگەیاندوە.
لە رۆژی (15ـی نیسانی 2025) لەماڵەی خۆیدا توشی جەڵتەی دڵ بوە و
پاش (18) رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی فلۆرانس نایتینگلی ئیستانبوڵ، ئەمڕۆ شەممە (3ـی
5ـی 2025) لە كاتژمێر (04:10) خولەك لە نەخۆشخانە و لە تەمەنی (63) ساڵیدا كۆچی
دواییكرد.
60 جار خوێندراوەتەوە