ئۆجەلان: جوگرافیاكەمان رۆڵەیەکی مەزنی لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
08:51 - 03/05/2025
کوردستان
+
-

بەبۆنەی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر، عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا دەڵێت: ئەنادۆڵ و تورکمانەکان و گەلانی جوگرافیاكەیای ناوچەكەیان رۆڵەیەکی مەزنیان لەدەستداوە


هەواڵ: (KNNC)


لە پەیامەكەیدا، عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان رایگەیاندوە: كۆچی دوایی سرەی سورەیا ئوندەر دڵتەنگی كردوە، ئوندەر كەسێكی بەنرخ بوە، بۆیە ئەنادۆڵ و تورکمانەکان و گەلانی جوگرفیاكەیای ناوچەكەیان رۆڵەیەکی مەزنیان لەدەستداوە.


دەشڵێت: بۆ پرۆسەی ئاشتی و پێكەژیان شوناسێكی راستەقینەی كەلتوری پێكەوەژیان و ئاشتی بو، ئوندەر کۆشش و ماندوبوە، ئەو شارەزا بو لە گۆڕینی نەرێنییەکان بۆ ئەرێنی.


رونیكردوەتەوە كە ئوندەر باش دەیزانی کە پرۆسەی ئاشتی لەپێناو هەمواندایە و سودی بۆ هەموان دەبێت، بوبو بە حەسرەتی گەورە بۆی، جارێکی دیكە پەرۆشی هەمیشەیی بۆ یادی ئوندەر دەردەبڕێت؛ پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەنرخەکەی و دۆستان و ئازیزان و هەمو گەلەكەی دەکات.

245 جار خوێندراوەتەوە