لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، ئێران 122 زیندانی بە تۆمەتی جیاواز لەسێدارەداوە،
ژمارەکەش بەراورد بە ساڵی 2024 لە ٪ 59 بەرزبوەتەوە.
هەواڵ:KNNC
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە مانگی نیساندا 122 کەس
لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارەدراون، بەراورد بەساڵی رابردو ئەمکاتە رێژەکە 59٪
زیادکردوە و 77 زیندانی لەسێدارەدراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەنێو لەسێدارەدراوەکان دوو ژن هەن کە لە زیندانەکانی
مەشهەد و ئەسفەها دەستبەسەرکرابون.
سەبارەت بە هۆکارەکانیش، راپۆرتەکەی هەنگاو ئاشکرایکردوە، بەکارهێنان و
بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، کوشتنی بە ئەنقەست لە دیارترین هۆکارەکانن.
دەشڵێت: لەو 122 کەسەی لەسێدارەدراون، تەنها سێ دۆسیەیان لە ماڵپەڕە
فەرمییەکانی سەر بە دەزگای دادوەری ئێران بڵاوکراونەتەوە و حەو لەو کەسانەش
بەشێوەی نهێنین و بێ ئاگاداری بنەماڵە و کەسوکارەکانیان لەسێدارە دراون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکراشیکردوە، 12 لەو کەسانەی لەسێدارەدراون،
کوردبون.
87 جار خوێندراوەتەوە