نەبونی پارەی کاش مەترسی لەسەر موچەی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمی کوردستان
دروستدەکات، بۆ چارەسەری ئەو کێشەیەش پێشنیار بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ کراوە
دەست بۆ پارەی ئەمانەتی کۆمپانیاکان ببات.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک بە دیجیتاڵ میدیای KNNـی راگەیاند، ماوەی چەند مانگێکە عێراق روبەڕوی کێشەی نەبونی
پارەی کاش بوەتەوە و ئەوەش گرفت بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دروستدەکات.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
پێشنیاری بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ کردوە، بۆچارەسەکردنی گرفتی نەبونی پارەی کاش دەست
بۆ پارەی ئەمانەتی کۆمپانیاکان ببات کە بۆ دەرهێنانی مۆڵەت دایان ناوە.
سەبارەت بە هۆکاری نەبونی پارەی کاش، دابەزینی نرخی نەوت و زیادەڕۆیی لە
خەرجییەکانی حکومەت و هەروەها ئەو پارە زۆرەیە مانگانە بۆ موچەی فەرمانبەرانی
عێراق خەرج دەکرێت.
سلێمانی / بڕیار نامیق
219 جار خوێندراوەتەوە